مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :

هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە)، دەستگیركردنی 39 كەسی سەر بە شانە نووستووەكانی داعشی لە حەسەكە ڕاگەیاند .
هەسەدە، ئەمڕۆ شەممە 29ـى ئابی 2025 ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت “هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ بە هەماهەنگی یەكینەكانی پاراستنی ژن، لە باكووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشیان دژی شانەكانی داعش لە حەسەكە و دەوروبەری ئەنجامدا.”
جەخت لەوەش دەكاتەوە “ئامانجی بەدواداچوونی پاشماوەی ئەو ڕێكخراوە و شانە نووستووەكان و چالاكییەكانیانە كە مەترسی لەسەر ژیانی هاووڵاتییانی مەدەنی دروست دەكەن، هەروەها هەڵوەشاندنەوەی حەشارگەكانی پشتیوانی لۆجستی و پووچەڵكردنەوەی پیلانی ئەگەری لەلایەن ڕێكخراوی تیرۆریستییەوە بۆ بەئامانجگرتنی زیندان و ناوەندەكانی دەستبەسەركردن.”


































































