مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :

گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل كوژرانی كەسی یەكەمی داعشی لە غەززە ڕاگەیاند .
ئەفیخای ئەدرعی، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل، ئەمڕۆ شەممە 30ی ئابی 2025، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاوی كردەوە “محەممەد عەبدولعەزیز ئەبوو زوبەیدە، دیارترین سەركردەی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش لە هێرشێكی هەفتەی ڕابردووی فڕۆكە جەنگییەكانمان بۆ سەر كەرتی غەززە كوژراوە،”
ئەفیخای دەشڵێت “ئەبوو زوبەیدە باڵاترین سەركردەی داعش لە كەرتی غەززە، بەرپرسیار بووە لە دانانی سیاسەت و پلاندانان و جێبەجێكردنی شێوازەكانی ئۆپەراسیۆنی ڕێكخراوەكە لە یەهودا و سامریا و كەرتی غەززە و سینا.”
جەخت لەوەش دەكاتەوە كە داعش چالاكانە بەشداری شەڕی دژ بە هێزەكانی ئیسرائیلی كردووە لە كەرتی غەززە

































































