بڕیارە ئەم هەفتەیە گفتووگۆكانی نێوان شاندی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی فیدراڵ لەبارەی داهاتی نانەوتی، بە سەرپەرشتی لیژنەیەکی حکومەتی عێراق دەستپێبکاتەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگاداری حکومەتی هەرێمی کوردستان كە لێدوانی بۆ چەند كەناڵێكی میدیایی داوە روونیكردۆتەوە” بڕیارە لەم هەفتەیە شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکاتەوە بە مەبەستی دەستپێکردنەوەی دانوستاندن لەبارەی داهاتی نانەوتی”.
راشیگەیاندووە” کۆبوونەوەکانی ئەمجارەی نێوان شاندی هەولێر و بەغدا بە سەرپەرشتی و بەشداری لیژنەیەکی تایبەت دەبێت لە ئەنجوومەنی وەزیران بە مەبەستی گەیاندنی هەردوولا بە رێککەوتنی کۆتایی لەبارەی داهاتی نانەوتی”.
































































