زاری كرمانجی:
وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق رایگه‌یاند، دووشه‌ممه‌ی داهاتوو دوایین ده‌رفه‌ته بۆ به پركردنه‌وه‌ى فۆرمى ئه‌لیكترۆنى و ده‌ڵێت، “ئه‌وه‌ى نه‌یكات ده‌بێت سه‌ردانى فه‌رمانگه‌كان بكات و رسوماتى دارایى بدات”.
وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق راگه‌یاندراوێكى له ئاژانسى هه‌واڵى عێراق بڵاوكردووه‌ته‌وه، یه‌كى ئهیلوول دووشه‌ممه‌ی داهاتوو، دوایین واده‌یه بۆ پڕكردنه‌وه‌ى فۆرمى خۆراك به شێوازى ئه‌لیكترۆنى، ده‌شڵێت “دواى ئه‌و به‌رواره هاووڵاتیان ده‌بێت بچنه فهرمانگهكانى دابه‌شكردنى خۆراك و به ڕه‌زامه‌ندیى وه‌زاره‌تى دارایى رسوماتى دارایى بده‌ن”.
وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، تا ئێستا 37 ملیۆن هاووڵاتى له ناو عێراق فۆرمى ئه‌لیكترۆنیان پڕكردووه‌ته‌وه”.
سه‌باره‌ت به هه‌رێمى كوردستانیش ده‌ڵێت”رێژه‌ى به‌شداربووان له هه‌رێمى كوردستان 85% یه، له هه‌ڵه‌بجه 89%، هه‌ولێر 87%، سلێمانى 89%، دهۆك 82%كۆى ئه‌و كه‌سانه‌ى فۆرمهكهیان له هه‌رێمى كوردستان پڕكردووه‌ته‌وه چوار ملیۆن و 601 هه‌زار كه‌سن”. له به‌شێكى تر‌ى راگه‌یاندراوه‌كه هاتووه، له كاتى وردبینى ده‌ركه‌وتوو دوو ملیۆن و 750 هه‌زار ناو سڕ كراون، یان به هۆكارى جۆراوجۆر راگیراون. هه‌ندێكیان پێشێلكارییان كردووه له كاتى به‌ستنه‌وه‌ى سیسته‌مه‌كه به كارتى نیشتمانى ده‌ركه‌وتووه.
































































