مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :

سەرۆكی یانەی وەرزشی عەلەمداغی توركیی، لە نێو یەكێك لە ڕێستۆرانتەكانی ناوچەی چەكمەكۆی ئیستەنبوڵ كوژرا .
تونجای مێریچ، سەرۆكی یانەی وەرزشی عەلەمداغ، كاتژمێر 9ی شەوی ڕابردوو 27ـى ئابى 2025، لە كاتی نانخواردن لە كافێیەك لە شەقامی تۆلگەهان لە گەڕەكی گونگۆرێن، لە لایەن كەسێكەوە هێرشێكی كرایە سەر و گوللەیەكی بەر سەری كەوت و گیانی لەدەستدا.
میدیاكانی توركیا، هۆكاری كوشتنی تونجای مێریچیان بۆ كێشەی قەرز گەڕاندەوە .
هێرشبەرەكە كە لە كامێرای ئەمنی شوێنی كاردا گیراوە، بە بەر چاوی تەواوی ئامادەبووانی نێو ڕێستۆرانتەكە دەمانچەیەك لە كەمەرەكەی دەردەهێنێت و ڕاستەوخۆ تەقە لە سەری مێریچ دەكات و تا ئێستا پۆلیس بكوژەكەی دەستگیر نەكردووە .
































































