لە کاتێکدا کە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی جیهانی لە نێویشیاندا ئەکسیۆس و ڕۆیتەرز بە پشت بەستن بە سەرچاوەکان ڕاپۆرتی جۆراوجۆر و دەرهاویشتەكان و كاریگەری پڕۆسەی ئابلۆقەی ئابووری بڵاوكردەوە كە هەر سی وڵاتی بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا لە ئاست وەڵاتی ئێران دەیگرنەبەر و لە ئەمڕۆ28-8-2025 دەست پێ دەكات، بەڵام بەرپرسانی تاران بەردەوام لە هەوڵدان بۆ بێ بەها نیشاندانی ئەم بابەتە لە ناوەخۆ و ئاستی نێودەوڵەتی.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لەسەر جۆری سزاكان كە بەسەر ئێران دەسەپێت، وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان، یا بە واتایەکی تر جیهان، پابەند دەكات كە سزاكان هەموو کەرتەکانی ئابووری ئێران بگرێتەوە، هەر لە گواستنەوەی پارە و بانکی تا دەگاتە نەوت و کەشتیوانی، پیشەسازی فڕۆکەوانی و چەک.

































































