ئەمڕۆ چوارشەممە27 ی ئاب، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆي هەڵبژاردنەكانى عێراق، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگەیاندووه: ئەنجومەنی كۆمسیاران بە كۆی دەنگ، گەرەنتیی نەزاهەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقیان پەسەند كرد. ئاژانسی هه‌واڵی “عێراق” بڵاوی كردووه‌ته‌وه كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاندووه: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چڕ ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، بە كۆی دەنگ راسپاردەكانی كۆبوونەوەی سەرۆكایەتییەكانی سەبارەت بە رێوشوێنەكانی گەرەنتیی نەزاهەتی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان پەسەند كرد.
ئاماژەی بەوەش كردووه: رەزامەندییەكە لە میانی كۆبوونەوەی دەستەی كارگێڕی لە 20ی ئابی 2025 دراوە.































































