مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سوپای عێراق بە هاوبەشی لەگەڵ هێزی بەرپەرچدانەوەی خێرا و پۆلیسی ناوچەكە، چوونەتە سەر گوندی تەپەسەوزی سنوری خورماتوو و لە سەر داواكاری عەرەبی هاوردە كە بە قسەی خۆیان بڕیاری دادگایان پێیە، داوایان لە دانیشتووانی گوندەكە كردووە بە زوویی ناوچەكە چۆڵبكەن.
لە ئێستادا بەشێك لە خەڵكی گوند چەكیان هەڵگرتووە و رێگا نادەن سوپای عێراق بچێتە نێو گوندەكەیان و دەڵێن نەك ئامادە نین گوندەكە چۆڵ بكەین، بەڵكوو دەستبەردار بەستێك لە خاكی خۆشمان نابین و بە خوێن پارێزگاری لێ دەكەین .


































































