مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :

ئیلهام نادری مونفەرێد تەمەن 32 ساڵەی دانیشتووی شاری مەریوان ی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، بە تۆمەتی جاسووسی و چالاكی تەبلیغی بۆ ئیسرائیل، لە لایەن دەزگای دادوەریی كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای دوو ساڵ بەندكردنی بەسەردا سەپێنرا.
بە گوتەی سەرچاوەیەكی نزیك لە بنەماڵەی ئیلهام، تەنیا تاوانی خزمەكەیان ئەوە بووە كە لە كاتی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل، ستۆرییەكی بڵاو كردووەتەوە و دواتر لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان بانگكراوە و هەڕەشەی لێ كراوە .
هاوكات سەرچاوەیەكی دیكەی ئاگادار لە دۆسیەی نادری “ماوەی بیست و یەك مانگ و نیو لەو سزایە هەڵپەسێرراوە و دوو مانگ و نیوی سزاكەی بۆ ناوبراو جێبەجێ دەكرێت.”































































