
ڕافائیل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ فۆکس نیوز ڕایگەیاند، یەکەم گروپی پشکنەرانی ئاژانسەکە ڕەوانەی ئێران کراونەتەوە.
پێشتر ڕۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆست جەختی لەوە کردبووەوە کە هێشتا هەندێک کێشە چارەسەرنەکراون و پێویستە پشکنینەکان لەو شوێنانە دەستپێبکەنەوە کە هەردوولا لەسەری ڕێککەوتوون.































































