نادر ڕوستی / نووسەر و شاخەوان و شارەزای بواری گەشتیاری
لە کاتی گەشتی تونی بابا پێویستە چی بکەیت ؟
1- لە وەرزی باران نابێت گەشتی بەناودا بکەیت، لەبەر ڕووخان و ئاوی زۆر.
2- پێویستە گەشت بە تەنیا بۆ ئەم شوێنە نەکەیت، باش وایە لە 15 کەسیش زیاتر نەبن.
3- خواردن بۆ ئەم جۆرە گەشتانە لەگەڵ خۆت ببە.
4- جلوبەرگی گونجاو لەبەر بکە، ئەگەر توانیت جلوبەرگت شاخەوانی بێت.
5- کڵاوی سەلامەتی کە ڕەقە لەسەر بکە، زۆر جار بەهۆی جووڵەی باڵندە و هاتووچۆی ئاژەڵ بەرد دێنە خوارە و و زیانت پێ دەگەیەنن.
6- پێڵاوی شاخەوانی کە بۆ ناو ئاو شیاوە، یان ئاوی تێ ناچێت لەبەر بکە و با پێڵاوی زیادەشت پێ بێت، چونکە بەهۆی ئاو پێڵاو تێک دەچێت.
7- ئامێری پەیوەندی کە بە یەکتر دەبەسترێنەوە چەند دانەیەک بەرن، چونکە مۆبایل کار ناکات.
8- زبڵ و خاشاک جێ مەهێڵە و سروشتەکە بە پاکی ڕابگرە.
9- لە ناو تونەکە داڵانەکان دەنگ بەرز مەکەوە، هاوار مەکە، ئەگەری بەرد بەربوونەوە و ڕووخان هەیە.
10- گۆچان یان دار یان هەر شتێکی ترت پێ بێت بۆ بەرگری لەخۆکردن.
11- لە کاتی ڕۆیشتن ببن بە چەند تیمێک کە هەندێک لە یەکەوە دوور بن.
12- بەیانی زوو دەست بەگەشت بکەن، تاکوو کات بەشت بکات.
13- بەتەنیا بۆ هیچ تونێک یان داڵانێک نەڕۆیت.
14- لایت لەگەڵ خۆت ببە، هەندێک شوێن تاریکە، یان لەبەر ئەگەری مانەوەی شەو.
15- هەندێک کەلوپەلی فریاگوزاریت پێ بێت باشە.
16- کەسێکی شارەزا لەگەڵتان بێت ڕێبەری گەشتەکەتان بکات بۆ ئەم شوێنە.
تێبنيى :
( تونی باوە عەمرە ) بە دووری ٦ کم دەکەوێتە بەشی باشووری قەزای دەربەندیخان. سەر رێگای کەلار ـ دەربەندیخان. جێگایەکە تاکوو ئەمڕۆ کەس هەموو داڵان و شوێنەکان و بەشەکانی نەبینیوە.
بە هیوای گەشتێکی خۆش