
دوێنی سێشەممە 27-8-2025 عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ئامادەیی مەرجداری تارانی بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ واشنتۆن ڕاگەیاند.
عێراقچی بە ئاژانسی هەواڵی ئیسنا-ی ڕاگەیاندووە: ئێمە ئامادەین گفتوگۆی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا بکەین، بەو مەرجەی ئەمریکییەکان دڵنیامان بکەنەوە لە کاتی گفتوگۆکاندا هیچ هێرشێکی سەربازی ئەنجام نادەن.
عێراقچی جەختی لەسەر پێویستی دانوستانی “دادپەروەرانە ” کردەوە و گووتی “دەبێت دڵنیابین لەوەی کە کاتێک دێنە سەر مێزی دانوستان بۆ گفتوگۆیەکی دادپەروەرانە بێت و خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوولا بکات و لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش بێت، بەڵام ئەگەر پێیانوابێت ئەوەی نەیانتوانی لەڕێگەی هێرشی سەربازییەوە بەدەستیبهێنن، لەڕێگەی دانوستانەوە بەدەستی بهێنن، ئەو گفتوگۆیانە ئەنجام نادرێن”.

































































