مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :

نێردەی تایبەتی ئەمریكا لە سووریا و لوبنان، لە میانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی لە كۆشكی كۆماریی لوبنان، داوای لە ڕۆژنامەوانان كرد “شارستانییانە” ڕەفتار بكەن، بۆ ئەوەی كۆنفرانسەكە وەك ڕەفتاری ئاژەڵانی لێنەیەت .
سەردانەكەی تۆم باراك، نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ بەیرووت بۆ پێداچوونەوە بوو بە بڕیارەكان و ڕێوشوێنەكانی حكومەتی ئەو وڵاتە كە تایبەتن بە چەك داماڵینی حیزبوڵڵای لوبنان.
لەكاتی كۆنفرانسەكە ڕۆژنامەوانییەكە، دەنگە دەنگی زۆر دروست بوو، ئەمەش تۆم باراك ی تووڕە كرد و بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند “تكایە بۆ ساتێك بێدەنگ بن. دەمەوێت شتێكتان پێ بڵێم. لەو ساتەدا كە ئەم دۆخە ئاژاوەگێڕانە و ئاژەڵانە بێت، لێرە دەڕۆین.”
دواتر وتی “ئەگەر دەتەوێت بزانیت چی ڕوو دەدات، بە شێوەیەكی مەدەنییانە مامەڵە بكە، میهرەبانانە ڕەفتار بكە، و لێبوردەیی مامەڵە بكە، چونكە ئەمە هۆكارى كێشهكانن كه لە ناوچەكەدا ڕوو دەدات. تكایە، پێتوایە ئەمە بۆ ئێمە دڵخۆشكەر بێت؟ “

































































