سەرۆکی یەکێتیی ماموستایانی کوردستان ڕایگەیاند، دوای ئەوەی بڕیار درا بە زیادکردنی دەرماڵەی مامۆستایان لە عێراق، ئەم بڕیارە ھەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە و مامۆستایانی ھەرێمی کوردستانیش دەرماڵەیان زیاد دەکرێت.
ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆکی یەکێتیی ماموستایانی کوردستان، پهیوهست بهو زیادکردنهی دەرماڵەی مامۆستایانی عێراق، ئایه ئەم بڕیارە ھەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوه، تایبهت بۆ ماڵپهڕی فهرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، “دوای ئەوەی پەرلەمانی عێراق بە یاسا دەرماڵەی مامۆستایانی زیاد کرد، بڕیارەکە کوردستانیش دەگرێتەوە.
گهرمیانی گوتیشی، “ئەنجوومەنی وەزیران میکانیزمێک بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە دادەنێت بۆ ئەوەی بکەوێتە واری جێبەجێ کردنەوە، چونکە تازە بۆتە یاسا و پێویستە ئەنجوومەنی وەزیران ئەو بڕیارە جێبەجێ بکەن و دەرماڵەی مامۆستایان زیاد بکرێت.
سەرۆکی یەکێتیی ماموستایانی کوردستان گوتی، “لەبەرئەوەی مووچەی ھەرێمی کوردستانیش لە بەغدا دێت و یەک سەرچاوەی مووچەیە ئەوە ھەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە، مامۆستایانی ھەرێمی کوردستانیش لەم بڕیارە سودمەند دەبن.
ئەحمەد گەرمیانی گوتیشی، “هەفتەی داهاتوو شاندێکی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات و پرسی مووچە و دەرماڵەی مامۆستایانیش یەکێک دەبێت لە ئەجێندای سەردانی شاندی یەکێتی مامۆستایان بۆ بەغدا.
بەپێی بڕیارەکە دەرماڵەی مامۆستایان لە عێراق و ھەرێمی کوردستان لە 150 هەزار دینار بۆ 300 هەزار دینار زیاد دەکرێت، کە ئەمەش بۆتە یاسا و لە پەرلەمانی عێراق پەسەند کراوە.
































































