ئەمساڵ گۆڕانکاری لە کۆمەڵێک پەرتووکی خوێندندا دەکرێت و دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە، تاوەکو ئێستا 60%ی پرۆگرامی خوێندن گۆڕاوە.
مامۆستا حەسەن سەرتیپ جاف، بەڕێوەبەری گشتیی پرۆگرام و چاپەمەنی لە وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند :” بۆ ئەمساڵی خوێندن گۆڕانکار زۆر لە پرۆگرامەکانی خوێندندا کراوە و، زۆرترین پەرتووک گۆڕانکارییان تێدا کراوە کە زیاتر لە 500 پەرتووک دەبێت بە هەردوو شێوە زاری سۆرانی و بادینی .
گوتیشی:” یەک دینار لەسەر حکومەت نەکەوتووە و بە بڕیار و فەرمانی سەرۆکی حکومەت گۆڕانکاری لە پرۆگرامی خوێندن بەپێی ستانداردی نێودەوڵەتی دەکرێت، دەستمان پێکردووە و تا ئێستاش 60%ی تەواو بووە و 40%ی ماوە ئەویش تاوەکو ساڵی 2027 ھەمووی دەگۆڕدرێت.
دەشڵێت :” ئێستا سەرقاڵی بەرنامەی ئەلیکترۆنین و فیلمکارتۆنێک دروست دەکەین بۆ بازنەی یەک، کە 100 زنجیرە لەخۆ دەگرێت .

































































