زاری كرمانجی-سۆران
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران بڵاوی كردەوە: ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٥/٨/٢٦ لە ژێر چاودێری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران و بە ئامادەبوونی لیژنەی سەرپەرشتیکردنی وەرگرتنی قوتابیان و دەستەی کارگێڕی کۆمەلگەی پەروەردەی خانێ و بەخێوکاری قوتابیان تیروپشک بۆ وەرگرتنی قوتابیان ئەنجامدرا.
لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا و بەشێوەیەکی ڕوون و شەفاف تیروپشک بۆ (٢١٧) قوتابی کرا لە نێویاندا (١٠٠) قوتابی لە تیروپشک بۆ پۆلی یەکەمی کۆمەلگەی پەروەردەیی خانێ وەرگیران .
لینکی ناوی قوتابیانی دەرچوو بۆ پۆلی یەکەمی بنەڕەتی ،کۆمەلگەی پەروەردەیی خانێ https://files.fm/u/e5tmjuhzkz


































































