سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنیی لەسەربازگەی عەین ئەسەد ڕایگەیاند، بەشێکی دیکە لە هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراقەوە بەرەو سووریا کشانەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 26ـی ئابی 2025، سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنیی لەسەربازگەی عەین ئەسەد، لەپارێزگای ئەنبار بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاندووە، بەیانی ئەمڕۆ کاروانێکی هێزەکانی ئەمەریکا لە سەربازگەی عەین ئەسەدەوە بەرەو سووریا کشاونەتەوە ئەمەش دوای بریاری ئەمەریکا لەبارەی کشانەوەی هیزەکانیان لەنێو خاکی عێراق.
ئەو سەرچاوەیە گووتیشی: هێشتا بەشێک لەهێزەکانی ئەمەریکا لەنێو سەربازگەی عەین ئەسەد ماون و بریارە لە ڕۆژانی داهاتوودا بەچەند قۆناغێک تەواو سەربازگەکە چۆڵ بکەن.
دوو ڕۆژ پێش ئێستا بەبریارێکی لەناکاو و خێرا، ئەمەریکا بریاریدا تەواوی سەربازەکانیان لەهەردوو سەربازگەی عەین ئەسەد و ڤیکتۆریا بکشێننەوە.
































































