زاری كرمانجی:
وەزارەتی شارەوانی گەشتوگوزار بڵاوی كردەوە: له سنووری هه‌ر شه‌ش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی شاره‌وانی سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر تیمه‌كانی شاره‌وانیی هه‌ولێر و كارگه‌ی قیڕی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی هه‌ڵمه‌تێكی فراوانیان بۆ قیرتاوكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه و چاككردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له شه‌قام و كۆڵان له گهڕهكانی شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌برد.
ئه‌و هەڵمەته فراوانه له گەڕەکی سێتاقان، شەقامی کۆیە نێوان هەردوو شەقامی ٣٠ مەتری و ٦٠مەتری، هەروەها شەقامی ٤٠مەتری و دووسایدی نازناز له نێوان شوقەکانی شەهیدان و شەقامی عەنکاوە، شەقامێکی ٣٠مەتری لە گەڕەکی هەولێری نوێ، شەقامی ١٠٠ مەتری ، زانکۆ ٩٩ و گەڕەکی کوردستان و ده‌یان شوێنی دیكه به‌ڕێوه‌چوو.
له‌م هەڵمەتهدا بڕی زیاتر له 407 تۆن قیری به‌رهه‌مهاتووی كارگه‌ی قیری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی به‌كار هێنرا و به ده‌یان ئامێری جۆراوجۆری شاره‌وانی، وه‌ك ئامێری بڕینەوە، شکاندن و فڕێدان و گواستنه‌وه‌ی قیر و ئامێری قیرتاوكردن و سه‌دان كارمه‌ندی شاره‌وانی به‌شداربوون و هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت.
































































