به‌ختیار سه‌باح-زاری كرمانجی:
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 26ی ئاب، لەژێر چاودێری بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سۆران، چوارەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتی توێژینەوەی زانستی لەژێر ناونیشانی ( توێژینه‌وه‌ی زانستی هاوچه‌رخ و ڕۆڵی له گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام به‌ڕێوه‌ده‌چێت و بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
فه‌یسه‌ڵ سادق، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گه‌شتوگوزاری سۆران، به زاری كرمانجی ڕاگه‌یاند، ئه‌م كۆنگره‌یه به هاوبه‌شی نێوان- كۆلیژی زانسته په‌روه‌رده‌ییه‌كان و ڕاهێنانی مامۆستایان، زانكۆی سونان كالیجاكای ئیسلامی حكومی-جوكجاكرتا –ئه‌نده‌نووسیا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شتوگوزاری سۆران- هه‌رێمی كوردستان-عێراق، گۆڤاری ته‌سنیمی نێوده‌وڵه‌تی بۆ زانسته مرۆییه‌كان و كۆمه‌ڵایه‌تی و یاسایی، لوبنان-به‌یروت، دامه‌زراوه‌ی ( الذكوات ) بۆ رۆشنبیریی و بیر و هونه‌ر ئەنجام دەدرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له كۆنگره‌كه‌دا چه‌ند بابه‌تێكی گرینگ پێشكه‌ش ده‌كرێن، له‌وانه؛
-گەشتوگوزاری ڕۆشنبیری و پاراستنی ناسنامەی نیشتیمانی.
-بەڕێوەبردنی سەرچاوە گەشتیاریە سروشتیەکان لە ڕۆشنایی گەشەپێدانی بەردەوام.
– ڕۆلی زانستەکانی کۆمپیوتەر و تەکنەلۆژیا لە بەردەوام بوون.
– یاسا و زانستە سیاسیەکان بە ئامانجی گەیشتن بە گەشەسەندن.
-کارگێڕی و دارایی لە خزمەت گەشەسەندن.
-ژمێریاری ئەلیکترۆنی و دارایی.
-سێکتەری بانکەکان و ڕۆلیان لە بەردەوام بوون.
-بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان و گەشەپێدانی تەندروستی و خۆشگوزەرانی.
– بیناسازی بەردەوام.
– زمانی ئینگلیزی و وەرگێڕان لە خزمەتکردنی گەشەسەندن.
– پەروەردە و بیری ئایینی میانڕەو.
– هونەر و زانستە جوانکارییەکان لە خزمەت گەشەپێدان.
– زانستە مرۆییەکان و ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام.


































































