زاری کرمانجی-سۆران:
بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سۆران، ئاشکرای دەکات، زێدەڕۆیی کردنە سەر ڕێگا گشتییەکان قەدەخەکراوە و لێپێچینەوە لەگەڵ ئەو کەسانە دەکرێت.
ئەندازیار خوسرەت سادق دری، بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند: ” هەرکەس زێدەڕۆیی بکاتە سەر ڕێگا و شەقامە گشتییەکانی دەرەوەی شار، لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکرێت، تەنانەت ئەو کۆمپانیا و ئەو کەسانەی لە کەرتی تایبەت کار دەکەن، نابێت زیان بە شەقام و ڕێگاکان بگەیەنن”.
گووتیشی: ” تا ئێستا بەم هۆیەوە چەندین کەس دراونەتە دادگا و لێپێچینەوەی یاسایان لەگەڵ کراوە، هەروەها چەندین زێدەڕۆیی لابراون و بەڵێننامە لە زێدەڕۆکاران وەرگیراوە، بەردەوامیش بە هاوکاری ئیدارەی شار و شارۆچکەکان، لەو جۆرە زێدەڕۆیانە دەکۆڵینەوە و هەوڵی نەهێشتنیان دەدەین”.