دەزگای زاری كرمانجی
  • دەستپێک
  • کوردستانى
    كچه‌ وه‌رزشوانێكى كورد لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستبەسەر كرا

    لە كرماشان؛ بەندكراوێكی كورد لە سێدارە درا

    لە سۆران بە سەدان زێدەڕۆیی لەسەر تۆڕەکانی ئاو تۆمار کراون

    چۆمان بەرزترین ڕێژەی باران بارینی تۆماركرد

  • عێراقی
    زەیدی بێڕێزیكردن بە ئاڵای ئەمەریكا لەلایەن حەشدی شەعبییەوە سەركۆنە كرد

    داهاتی عێراق تا کۆتایی مانگی تەمموز گەیشتە 39 ترلیۆن دینار بووە

    لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق پرۆسەی خوێندن لە قوتابخانەکان دەستیپێکرد

    ئیسرائیل ئامادەکاری بۆ هێرشکردنە سەر گرووپە چەکدارەکانی عێراق دەکات

  • جیهانى
    كوژراوانی جەنگی یەمەن هێندە زۆرن كە هەژمار ناكرێن

    ئیسرائیل دەستی ڕاستی یەحیا سینوار و باڵاترین بەرپرسی حەماسی كردە ئامانج

    وەزیری نەوتی ئێران دەستی لەكاركێشایەوە و وەزیرێكی بە وەكالەت دیاری كرا

    ڕووسیا داوا لە دیپلۆماتكارە بیانییەكان دەكات كیێڤ بەجێبهێڵن

  • وتار
    ئاگرێك نیشتیمانپەروەر و بەكرێگیراو پێكەوە دەسووتێنیت

    پێشمەرگە؛ چیرۆکی نەتەوەیەک کە بە فیداکاری مانەوە

    پارتی: هەمیشە لەبەرەی خەباتی دژی زۆرداری و ديکتاتۆریەت بووە

    داهاتووى عێراق بەرەو کوێ ؟

    داهاتووى عێراق بەرەو کوێ ؟

    چرای دیجیتالی لە پۆلی خوێندندا

    چرای دیجیتالی لە پۆلی خوێندندا

    ڕیفراندوم؛ دەنگی گەل و وەرچەرخانێکی مێژوویی

  • ڕاپۆرت
    جەنگی سێبەر، مۆتەكەیەك هاوشیوەی درۆن

    جەنگی سێبەر، مۆتەكەیەك هاوشیوەی درۆن

    سزا ئاسمانییەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران، عێراق دەهەژێنێت

    نووسەر و چاودێرانی سیاسی دەڤەری سۆران ساڵیادی ڕیفراندۆم بە ڕۆژێكی مێژوویی ناودەبەن

    هێرشی سەر نووسینگەی مەسرور بارزانی؛ هەڵوێست و ناڕەزایی نێودەوڵەتی زياترى بەدوا داهات

    ئه‌مڕۆ 39 ساڵ به‌سه‌ر ڕاپه‌ڕینی ڕواندز تێپه‌ڕ ده‌بێت

    مێژووی كورد لە نێو دەوڵەتی عوسمانی

    مێژووی كورد لە نێو دەوڵەتی عوسمانی

  • دیمانە
    مەسرور بارزانی: هەرێمی کوردستان نابێتە بەشێک لە هیچ ململانێیەک

    مەسرور بارزانی : پەیوەندی باشمان لە گەڵ حکوومەتی نوێی عێراق هەیە

    کۆکاکۆلا هۆکارە بۆ لەناوچوونی گورچیلە

    کۆکاکۆلا هۆکارە بۆ لەناوچوونی گورچیلە

    بەرهەمەکانی زۆم خواستێکی زۆریان لەسەرەسەدان دەرفەتی کاری رەخساندوە

  • ئابوورى
    نرخی نەوت و رێز ڕوو لە دابەزینە

    نرخی نەوت و رێز ڕوو لە دابەزینە

    ئەمڕۆ لەگەڵ كرانەوەی بازاڕ نرخی زێڕ دابەزی

    بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بازاڕی شێواندووە

    کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە نزیک کەناراوەکانی عومان بە مووشەکێکی نەناسراو پێکرا

  • وەرزشی
    ئایا جولیان ئەلڤارێز دەبێتە خاوەن درێسی ژمارە ١٠ ؟

    ئەستێرەیەکی ریال مەدرید نزیکە لە رۆیشتن لە یانەکە

    سەیرترین رووداوەکانی یاریی باتیفا و حاجیاوا

    سووپرایزێکی گەورە: بۆ بردنەوەی باڵۆن دۆر مێسی لە پلەی یەکەم دادەنرێت

  • تەندروستى
    بۆچی جەڵتەی دڵ لەنێو گەنجاندا روو لە زیادبوونە؟

    خواردن لەگەڵ کەسە نزیکەکان کاریگەری لەسەر شەکری خوێن هەیە

    بۆچی هۆكاری قەلەو بوونی ئەوانەی كەم دەخۆن چییە ؟

    لەو كاتە پزیشک بەبێ گەڕانەوە بۆ هاوەڵ بڕیار لە چارەسەری نەخۆش دەدات

  • كۆمه‌ڵايه‌تى
    کوشتنی ژن؛ کوشتنی کۆمەڵگەیە

    کوشتنی ژن؛ کوشتنی کۆمەڵگەیە

    گرفتی كەمئاوی گەڕەكێكی قەزای خەلیفان چارەسەر دەكرێت

    بەهۆی دۆخی ئابووری و سیاسی سەدا 90ی گەنجان حەز بە هاوسەرگیری ناكەن

    مەسرور بارزانی: ئازاری جینۆسایدی ئێزدی و کۆمەڵکوژیی شنگال هەرگیز لەیاد ناکەین

  • هەمەڕەنگ
    ​ڕێگایەکی سروشتی و زانستی بۆ گەورەکردن، توندکردنەوە و ڕێکخستنی سینگ، مەمک، سمت و ڕانەکان بەبێ ئازار و زیانی لاوەکی

    نرخی زێڕ و نەوت روو لە دابەزینە

    نرخی زێڕ و نەوت روو لە دابەزینە

    شاعێرێکی ئیدارەی سۆران پلەی دووەمی بەدەست هێنا

    کتێبی (مستەفائەفەندی ڕواندزی – خانەدانێکی مرۆڤدۆست ١٨٧٤-١٩٥٢) ناسێندرا

  • هەفتەنامە
    هۆشداریی پزیشکێک: زۆرخواردنی پەتاتەی سوورکراوەی لەقوتوونراو مەترسییە بۆ دڵ و پەستانی خوێن

    لەم بەنزینخانانەی ئیدارەی سۆران بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت

    خۆڵبارین دەست پێ دەكاتەوە

    خۆڵبارین دەست پێ دەكاتەوە

    کەی تەکنەلۆژیای G6 بە دەستمان دەگات و تایبەتمەندییەکانی چین

No Result
View All Result

Home کوردستانى

نێچیرڤان بارزانی: پێويسته‌ عێراق زۆر له‌وه‌ زياتر خۆى له‌ هاووڵاتييه‌ ئێزدييه‌كانى به‌خاوه‌ن بكات

1 ساڵ له‌مه‌وپێش
نێچیرڤان بارزانی: پێويسته‌ عێراق زۆر له‌وه‌ زياتر خۆى له‌ هاووڵاتييه‌ ئێزدييه‌كانى به‌خاوه‌ن بكات
9
VIEWS
Share on Twitter

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان: كۆمه‌ڵگه‌ى ئێزدى وه‌ک هاووڵاتيى عێراقى، مافى زۆريان به‌سه‌ر ده‌وڵه‌ته‌وه‌ هه‌يه‌. پێويسته‌ عێراق زۆر له‌وه‌ زياتر خۆى له‌ هاووڵاتييه‌ ئێزدييه‌كانى به‌خاوه‌ن بكات.
دەقی قسەکانی نێچیرڤان بارزانی:

جه‌نابێ مير حازم ته‌حسين به‌گ، ميرێ ئێزدييان

جه‌نابى بابه‌ شێخ 

ئاماده‌بووانى به‌ڕێز، 

رۆژ باش..

به‌ گه‌رمى به‌خێرهاتنتان ده‌كه‌م بۆ ئه‌م كۆنفرانسه‌ نێوده‌وڵه‌تييه‌ ده‌رباره‌ى جينۆسايدى ئێزدييان. به‌خێرهاتنێكى تايبه‌تى ميوانان و به‌شدارانى بيانى ده‌كه‌م كه‌ له‌ هه‌ر شوێنێكى جيهانه‌وه‌ ئەمڕۆ هاتوون و بەشدارن لەم كۆنفرانسە، هەموو لایەكتان بەخێر بێن. ده‌ستخۆشى له‌ زانكۆى كوردستان ده‌كه‌م بۆ سازدانى ئه‌م كۆنفرانسه‌ زانستييه‌ ئه‌كاديمييه‌ كه‌ يه‌كه‌مجاره‌ به‌م ئاسته‌ و به‌م به‌شدارييه‌ فراوانه‌، لە هەولێر ساز ده‌كرێت. 

سه‌ره‌تا هه‌موو قوربانييانى ئێزدى و ته‌واوى قوربانييانى ده‌ستى داعش به‌ رێزه‌وه‌ ئەمڕۆ به‌بير ده‌هێنينه‌وه‌. سڵاو و دروود بۆ گيانيان ده‌نێرين. ئه‌وان هه‌رگيز له‌بيرمان ناچنه‌وه‌ و بۆ هه‌ميشه‌ به‌ رێزه‌وه‌ ياديان ده‌كه‌ينه‌وه‌. 

سازدانى كۆنفرانسى زانستى ـ ئه‌كاديمى ده‌رباره‌ى جينۆسايدى ئێزدييان، كارێكى يه‌كجار پێويست و گرنگه‌، به‌تايبه‌تى كه‌ ئاوا پسپۆڕان و شاره‌زايان له‌ ناوه‌نده‌ زانستى و ئه‌كاديمييه‌كانى جيهانه‌وه‌،‌ تيايدا باس و لێكۆڵينه‌وه‌كانيان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن. 

ئه‌مه‌ رۆڵێكى گرنگ و پێويست له‌ به‌دۆكيوومێنتكردنى جينۆسايده‌كه‌ و لێكه‌وته‌كانى ده‌گێڕێت. لێكۆڵێنه‌وه‌ى زانستى و ئه‌كاديمى له‌ جينۆسايدى ئێزدييان له‌ ره‌هه‌نده‌كانى مێژوويى و سياسى، ياسايى و ره‌هه‌ندى ده‌روونييه‌وه‌، ده‌بنه‌ سه‌رچاوه‌يه‌كى گرنگ بۆ ئێستا و داهاتووى ئه‌م پرسه‌ و لێكۆڵينه‌وه‌ له‌ هه‌موو لايه‌نه‌كانى جينۆسايده‌كه‌.

له‌و بڕوايه‌دام كه‌ ئه‌م كۆنفراسه‌ ئازاره‌كان ده‌گۆڕێت بۆ زانين و مه‌ينه‌تييه‌كان ده‌گۆڕێت بۆ په‌ند و وانه‌وەرگرتن.  هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ پردێكى نێوان زانست و سياسه‌ت و مرۆڤايه‌تى، به‌شدارى و هاوبه‌شى ده‌كات له‌ فراوانبوونى دانپێدانانى نێوده‌وڵه‌تى به‌ جينۆسايده‌كه‌ و لێپرسينه‌وه‌ له‌ ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و تاوانكارانەی كە ئەم كارەیان كردووە‌. 

به‌ڕێزان:

3ى ئابى ساڵی 2014 داعش هه‌وڵى دا پێكهاته‌يه‌كى ره‌سه‌نى كوردستان و عێراق و كولتوورى فره‌يى و پێكه‌وه‌ژيانى بسڕێته‌وه‌. به‌ هه‌زاران پياو و گه‌نجى كوشت، به‌ هه‌زاران ژن و كچى ئێزدى رفاند و جۆره‌ها تاونكاريى ده‌ستدرێژى و به‌كۆيله‌كردنى به‌رامبه‌ريان ئه‌نجام دا، به‌ زۆر ئايينى منداڵه‌كانيان پێ گۆڕى و بۆ كارى خۆكوژى و تيرۆر، مه‌شق و راهێنانيان پێكردن. سه‌تان هه‌زاريان لێ ئاواره‌ و ده‌ربه‌ده‌ر كران و په‌رستگه‌ و سيمبۆله‌ ئايينييه‌كان و كولتوورى ئێزدييان، رووبه‌ڕووى پرۆسه‌يه‌كى له‌ناوبردن و سڕينه‌وه‌ى به‌رنامه‌دار بوونه‌وه‌.

بۆيه‌ ئه‌م تاوانكارييه‌ رووداوێكى راگوزه‌رى مێژووى ناوچه‌كه‌ نه‌بوو، به‌ڵكوو برينێكى قووڵى ساڕێژنه‌بووە، هه‌روه‌ها له‌كه‌يه‌كى شه‌رمه‌زارييه‌ له‌ مێژووی مرۆڤایەتیدا‌. هه‌موو رزگاربوويه‌كى ئه‌م جينۆسايده‌، هه‌موو دايك و باوكێكى ئێزدى كه‌ رۆڵەكانیان له‌ده‌ستداوه‌، هه‌موو منداڵێك كه‌ بێ دايكوباوك و بێ خێزان و كه‌سوكار ماوه‌ته‌وه‌، شاهدێكى زيندووى ئه‌و كاره‌ساته‌يه‌. 

هه‌رێمى كوردستان هه‌ر له‌ سەرەتای يه‌كه‌مى كاره‌ساته‌كه‌وه‌، وه‌ك ئه‌ركى نيشتمانى و مرۆييى خۆى، پێشوازيى له‌ سه‌تان هه‌زار ئێزدى كرد، به‌ سه‌تان پێشمه‌رگه‌ به‌ فه‌رمانده‌ييى جه‌نابى سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى، به‌ گيان و خوێنى خۆيان، هه‌رچييان له‌ده‌ست هات كرديان بۆ به‌رگريلێكردن و پاراستنى ئێزدييان و رزگاركردنى شه‌نگال. ئێمه‌ وه‌ك پرسێكى كوردستانى مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌و كاره‌ساته‌دا كرد، چونكه‌ ئێزدى به‌شێكى ره‌سه‌نى پێكهاته‌ى كوردستانن.

راسته‌، هه‌موو ساڵێك به‌ چه‌ندين شێواز و له‌ چه‌ندين شوێندا، يادى ئه‌م كاره‌ساته‌ به‌ئازاره‌ ده‌كرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ گرنگه‌ و پێويسته‌ به‌رده‌وام بێت بۆ ئه‌وه‌ى نه‌وه‌كانى داهاتووش بزانن وه‌ك هه‌موو پێكهاته‌كانى ديكه‌ى كوردستان، چ كارەساتێك به‌سه‌ر ئێزديياندا هاتووه‌؟! به‌ڵام بە دڵنیاییەوە ئه‌مه‌ به‌س نييه‌ و به‌شى ئێزدييان ناكات. 

مايه‌ى داخێكى زۆره‌ دواى يازده‌ ساڵ له‌و كاره‌ساته، هێشتا نزيكه‌ى نيوه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى ئێزدى، ژيانێكى سه‌ختى ناو كه‌مپه‌كان ده‌گوزه‌رێنن، منداڵى ئێزدى هه‌يه‌ ئه‌مڕۆ يازده‌ ساڵانه‌‌ و هه‌موو ته‌مه‌نى له‌ ژينگه‌ى سه‌خت و دژوارى كه‌مپه‌كاندا ژياوه‌. هێشتا ئومێدێكى راسته‌قينه‌ بۆ گۆڕانێكى ئه‌رێنى له‌ دۆخ و ژيانياندا نييه‌. ناتوانێت به‌ ئومێده‌وه‌ له‌ داهاتوو بڕوانێت و چاره‌نووسیان ناڕوونه‌‌.

عێراق وڵاتێكى ده‌وڵه‌مه‌نده‌، كۆمه‌ڵگه‌ى ئێزدى وه‌ك هاووڵاتيى عێراقى، مافى زۆريان به‌سه‌ر ده‌وڵه‌ته‌وه‌ هه‌يه‌. پێويسته‌ عێراق زۆر له‌وه‌ زياتر خۆى له‌ هاووڵاتييه‌ ئێزدييه‌كانى به‌خاوه‌ن بكات. ئه‌ركى هه‌موومانە له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق، هه‌روه‌ها ئه‌ركى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تييه‌ كه‌ هه‌رچى پێويست بێت و بكرێت، بۆ ئێزدييان بكرێت.

به‌رله‌ هه‌موو شتێك پێويسته‌ متمانه و ئومێد به‌ ئێزدييان ببه‌خشرێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن له‌سه‌ر خه‌رابات و وێرانه‌ى رابردووى تاڵيان، ژيانێكى نوێ دەستپێ بكەنەوە‌. ئه‌وه‌ ناكرێت ئه‌گه‌ر دادپه‌روه‌رى بۆ ئێزدييان به‌دى نه‌يه‌ت. 

به‌ديهێنانى دادپه‌روه‌رى بۆ ئێزدييان، ته‌نيا به‌ سزادانى تاوانكاران و ئه‌نجامده‌رانى جينۆسايده‌كه‌ نابێت، به‌ڵكوو به ئاوڕلێدانه‌وه‌ و كاركردنى جددى بۆ ئێزدييان ده‌بێت كه‌ هه‌موو لايه‌ن و بواره‌كانى ژيانيان بگرێته‌وه‌. به‌ پێدانى دڵنيايى ده‌بێت له‌وه‌ى جارێكى تر رووبه‌ڕووى كاره‌ساتى ئاوا نابنه‌وه‌.

ئێستاش دواى يازده‌ ساڵ له‌ جينۆسايدی كۆمه‌ڵگه‌ى ئێزدى، هێشتا ئەم كۆمەڵگەیە له‌ شۆكێكى قووڵدايه‌. شۆكێكى سه‌ختى ده‌روونى و كۆمه‌ڵايه‌تى كه‌ لێكه‌وته‌كانى تا ماوه‌يه‌كى درێژ به‌رده‌وام ده‌بن. ئه‌ركى هه‌موومانه‌ هاوكارييان بكه‌ين و يارمه‌تييان بده‌ين بۆ چاره‌سه‌ربوون و تێپه‌راندنى ئازاره‌ ده‌روونييه‌كانيان. ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ ئێوه‌ى لێكۆله‌ر ده‌يكه‌ين، به‌شێكى گرنگى ئه‌و يارمه‌تى و هاوكارييه‌ ده‌بێت.

به‌ڕێزان، 

ئێمه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه‌ ئاماده‌ين بۆ هه‌موو هاوكارى و هه‌ماهه‌نگييه‌ك له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق بۆ پێشكه‌شكردنى هه‌موو يارمه‌تييه‌كى پێويست به‌ پێكهاته‌ى ئێزدى. پاراستنى فره‌يى و پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردن، ئه‌ركى له‌پێشينه‌ى هه‌موومانه‌ له‌ كوردستان و عێراق. فره‌يى و هه‌مه‌ڕه‌نگيى كۆمه‌ڵگه‌ى عێراق به‌ هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌، هێز و ده‌وڵه‌مه‌ندييه‌، نه‌ك كێشه‌ و مه‌ترسى، ده‌بێ هه‌ميشه‌ كار بۆ پته‌وكردنيان بكه‌ين.

ئه‌مڕۆ ساده‌ترين مافى ئێزدييان ئه‌وه‌يه‌ هێنده‌ ئارامى و ئاسايش له‌ شوێن و ناوچه‌كانيان هه‌بێت، بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌. خزمه‌تگوزارييان هه‌بێت، بتوانن ڕوو له‌ زێد و شوێنيان بكه‌نه‌وه‌ و ژيانێكى نوێ ده‌ستپێ بكه‌نه‌وه‌. 

بۆيه‌ پێويسته‌ رێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال و ده‌وروبه‌رى جێبه‌جێ بكرێت. چيتر ئێزدى و ناوچه‌كانيان گۆڕه‌پانى هێزه‌ ناياسايييه‌كان و يه‌كلاكردنه‌وه‌ى ئه‌جێندا هه‌رێمييه‌كان نه‌بێت. بۆ ئه‌مه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا ئاماده‌ى هه‌موو هاوكارى و هه‌ماهه‌نگييه‌كين. 

له‌ هه‌وڵ و كاره‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بين هه‌تا رزگاركردنى دوايين رفێنراوى ئێزدى، هه‌روه‌ها بۆ به‌پارێزگاكردنى شه‌نگال و بۆ ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵكوژيى ئێزدييان به‌ شێوه‌يه‌كى فراوانتر له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى بناسرێت‌. تاوانكاران سزا بدرێن و دادپه‌روه‌رى بۆ ئێزدييان به‌دى بێت، هه‌موو هاوكارى و يارمه‌تييه‌كى ماددى و ده‌روونى به‌ده‌ست بهێنن بۆ شياندنه‌وه‌ و بۆ تێپه‌ڕاندنى شۆكى ده‌روونييان.

سوپاس و پێزانين بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ دووپات ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق، له‌ ناوچه‌كه‌ و لە جيهان به‌ هه‌ر شێوه‌يه‌ك بووبێت يارمه‌تيى كۆمه‌ڵگه‌ى ئێزدييان داوه‌ و بەردەوامن و یارمەتییان ده‌ده‌ن. 

هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ كۆنفرانسه‌كه‌تان ده‌خوازم. هه‌موو پشتگيرييه‌ك له‌ كار و چالاكى و كۆنفرانسى له‌و جۆره‌ ده‌كه‌ين. ئێوه‌ كارێكى گرنگ و پێويست ئه‌نجام ده‌ده‌ن و خزمه‌تێكى گه‌وره پێشكه‌ش به‌ ئێزدييان ده‌كه‌ن. هیوادارم لەم ئەركەدا سەركەوتوو بن و بەردەوامیش بن.

Previous Post

منداڵێك بە هۆی خواردنی ئەندۆمی گیانی لەدەستدا

Next Post

ئەمەریكا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست؛ گەورەترین مانۆڕی سەربازی بە بەشداری 43 وڵات ئەنجامدەدات

Stay Connected test

  • 24k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest
قەوارەی كوردستان لە خوێن و ئاڕقەی پێشمەرگە دروستكراوە نەك كارتۆن

ئازار 28, 2023
پێگەی دەستووریی دامەزراوە یاسادانەرەكان لە كاتی پەككەوتنی سیاسیدا

حوزه‌یران 7, 2026
ڕێزلێنانێكی مێژوویی و هەنگاوێك بەرەو بەهێزكردنی پێگەی دیپلۆماسی

تەممووز 8, 2026
چیرۆكی فەرهاد و شیرین

چیرۆكی فەرهاد و شیرین

کانوونی دووەم 2, 2024
دەستپێشخەری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کاردانەوەی ئەرێنی ھەبوو

0
سەرۆک بارزانی: دەبێت بەربەستەکانی بەردەم هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان نەمێنن

بەغدا شەوێكی پڕ لە مەترسی بەڕێكرد

بەغدا شەوێكی پڕ لە مەترسی بەڕێكرد

0
پەیاما سەرۆک بارزانی بۆ جه‌ژنا چله‌یا هاڤینێ یا كوردێن ئێزیدی

بۆ ئەمساڵی خوێندن (39052) دەرچوی ئامادەیی لە زانکۆ حکومیەکان وەرگیراون

تشرینی یەکەم 5, 2026
كاركردن له‌ پڕۆژه‌ی وێستگه‌ی چاره‌سه‌ری ئاوی قورسی هه‌ولێر‌

كاركردن له‌ پڕۆژه‌ی وێستگه‌ی چاره‌سه‌ری ئاوی قورسی هه‌ولێر‌

تشرینی یەکەم 5, 2026
كوژراوانی جەنگی یەمەن هێندە زۆرن كە هەژمار ناكرێن

كوژراوانی جەنگی یەمەن هێندە زۆرن كە هەژمار ناكرێن

تشرینی یەکەم 5, 2026
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق دەکات

Recent News

دەربارەى ئێمە

دەزگای زاری كرمانجی، دەزگایەكی سەربەخۆی رۆشنبیریی و راگەیاندنە، لە 19/6/2005 لە شاری سۆران دامەزراوە. ئەم دەزگایە لە چەند بەشێكی جیاجیا پێكهاتووە و لەسەر بنەمای بێلایەنی و پیشەیی بوون مامەڵە لەگەڵ رووداوەكان دا دەكات. بەشەكانی دەزگای زاری كرمانجی پێكهاتوون لە رۆژنامەیەكی سیاسی- كۆمەڵایەتی هەفتانە بەناوی (زاری كرمانجی)، كە هەموو رۆژانی سێشەمە دەردەچێت.

  • کوردستانى
  • عێراقی
  • جیهانى
  • وتار
  • ڕاپۆرت
  • دیمانە
  • ئابوورى
  • وەرزشی
  • تەندروستى
  • كۆمه‌ڵايه‌تى
  • هەمەڕەنگ
  • هەفتەنامە
  • سەرەکی
  • پەیوەندى
  • دەربارە

COPYRIGHT | All rights reserved - Zarikrmanji.net

No Result
View All Result
  • دەسپێک
  • کوردستانى
  • عێراقی
  • جیهانى
  • ناوخۆ