مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :

مردنی منداڵێكی تەمەن 13 ساڵان لە وڵاتی میسر، مشتومڕێكی زۆری لەسەر پلاتفۆرمی سۆشیاڵ میدیا دروستكرد، بەپێی ڕاپۆرتە ئەمنییەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی قاهیرە، گیان لەدەستدانی هەمزەی تەمەن 13 ساڵ بە هۆی خواردنی سێ كیس ئەندۆمی بووە بە نەكوڵاوی.
دووبارەبوونەوەی ڕووداوی لەو شێوەیە، نیگەرانی لە نێو كۆمەڵگەی ئەو وڵاتە دروست كردووە و شارەزایانی بواری خۆراكیش هۆشدارییان داوە كە ئەندۆمی ڕێژەیەكی بەرزی سۆدیۆم و مادەی پارێزەری تێدایە، كە ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، نەخۆشییەكانی دڵ، كێشەكانی كۆئەندامی هەرس و لاوازبوونی بەرگری لەش.
دەشڵێن كە خواردنی ئەندۆمی بە وشكی و بە نەكوڵاوی بووەتە دیاردە لە نێو منداڵان و گەنجان میسر و داواكاریشن سنوورێكی بۆ دابنرێت، تا كارەساتی لەم جۆرە دووبارە نەبێتەوە .

































































