زاری كرمانجی-مەزنێ
سەرۆكی شارەوانی مەزنێ، لە سنووری قەزای مێرگەسۆر، دەڵێت: ڕەزامەندیمان وەرگرتووە بۆ ئەنجامدانی چەند پڕۆژەیەك، هەروەها چەندین پڕۆژەی دیكەش لە پلان و بەرنامەی جێبەجێ كردنن.
ئەندازیار مەنسوڕ محەممەد میرخان دۆلەمەری، سەررۆكی شارەوانی مەزنێ، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: لە ساڵی ڕابردوو چەندین پڕۆژەی گرینگ لە سنووری شارەوانیمان ئەنجام دراون، زیاتریش لە رووی رێگاوبان و ئاو ئاوەڕۆ بوونە، بۆ ئەمساڵیش ڕەزامەندیمان وەرگرتووە گوژمەی زیاتر لە ملیارێك دینار تەرخان بكرێت بۆ پڕۆژەخزمەتگوزارییەكانمان.
گووتیشی: دروستكردنی دووسایدی ڕێگای سەرەكی سۆران و مێرگەسۆر، دیزاینی دروستكراوە و لە پلاندایە بۆ داهاتوو بچێتە بواری جێبەجێكردن، هەروەها لە پلانمانە ئەگەر بارودۆخی دارایی باش بێت پاركێكی گشتی دروست بكەین، هەروەها پێویستمان بە هۆڵێكی كۆبوونەوە و بۆنەكان هەیە، ئەوانەو چەند پڕۆژەیەكی دیكەی خزمەتگوزاری بە ئامانجی خزمەتكردنی زیاتر بە دانیشتووانی سنووری ناحیەكەمان.

































































