زاری كرمانجی – سۆران:
چالاكیی جەستەیی یەكێكە لەو هۆكارە گرنگانەی كە دەبێتە هۆی بەرەوپێشبردنی تەندروستی و تەمەن درێژی، توێژینەوە نوێیەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە یاری تێنسی سەرزەوی چەندین كاریگەری ئەرێنی لەسەر جەستە دروست دەكات، لەوانە باشتركردنی تەندروستی دڵ، زیادبوونی هێزی ماسولكەكان و كەمكردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەكانی وەك جەڵتەی مێشك و نەخۆشییەكانی دڵ، هەروەها یارمەتی فراوانبوونی خوێنبەرەكان و باشتركردنی ڕۆیشتنی خوێن دەدات، ئەمەش دەبێتە هۆی دابەزاندنی پەستانی خوێن.
توێژەران گەیشتە ئەو ئەنجامەی كە یاریزانانی تێنس بە تێكڕا ١٠ ساڵ تەمەنیان زیاترە بە بەراورد بەو كەسانەی كە یاریزان نین، ئامارەكان پشتڕاستی دەكەنەوە لە كاتی ڕاهێنان ئەنجامدانی یاری تێنسی سەرزەوی یاریزان كالۆری زۆر دەسوتێنێت، ئەمەش وایكردووە كە كاریگەری ئەرێنی لە سەر جەستە دروست بكات لە كۆنترۆڵكردنی كێش و پاراستنی تەندروستی لەش.


































































