بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران ئاگاداری سەرجەم شوفێرانی سنوورەكە دەكاتەوە كەوا لە ئەمرۆ یەكشەممەوە ڕێکەوتی 2025/8/24 ئەو شوێنانەی خوارەوە:
- جووت سایدی خەلیفان-سپیلك، (point to point (100
- جووت سایدی خەلیفان – ناوشار (60)
- جووت سایدی گشتی سۆران (نەخۆشخانمەی ئاشتی) (80)
- رێگای سۆران – مێرگەسۆر، گوندی ناومێرگان (80)
- رێگای رێزان- بلێ (80)
- رێگای كاولۆكان- جوندیان (80)
- رێگای سۆران- گوندی خەلكان، نزیك پاركی گوڵان (80)
جووت سایدی زانكۆ- بالەخانەی ئیدارەی سەربەخۆ (دێلزیان) (60)
ترافیك لایتی سۆران- رواندز (حریق) (60) - گەرەكی كانی (ئازادی) (60)
كامیراكانی چاودێری تیژڕەوی لەژێر كاركردنی ئەزموونی دان (تێست) تا 2025/9/1 بە تەواوی دەکەونەکار.
لە دەستپێکی مانگی ئەیلوول بەشێوەیەکی فەرمی دەکەونەکار و سەرپێچییەکان تۆمار دەکرێن.

































































