زاری کرمانجی – هەولێر :
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات.
بەپێی زانیارییەکانی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەکە لە دوو بڕگە پێک دێت:
بڕگەی یەکەم: بەدواداچوون بۆ بڕیاری پێشووی ئەنجوومەنی وەزیران، تایبەت بە نەخشەڕێگای حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پەیوەندیی نوێی نێوان هەولێر و بەغدا، لە دوایی پێکهێنانی کابینەی وەزاریی نوێی فیدراڵ و میکانیزمی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێرراوەکانی نێوان هەردوولا لە چوارچێوەی دەستوور.
بڕگەی دووەم: خستنەڕووی ئاستەنگەکانی بەردەم ئامادەکردنی پرۆژە یاسای بودجەی هەرێمی کوردستان.