بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام(د.خ)، رۆژێکی هەفتەی داهاتوو کرایە پشووی رەسمی.
دیوانی وەقفی سوننی عێراق رایگەیاند، بەپێی رۆژژمێری ساڵی کۆچی ئەمڕۆ یەکشەممە یەکسانە بە 1ــی رەبیعولئەوەل، بەو پێیەش پێنجشەممەی هەفتەی داهاتوو دەکاتە، 12ــی رەبیعولئەوەل یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەدە(د.خ).
بەپێی رۆژژمێری حکومەتی هەرێم، رۆژی 12ــی رەبیعولئەوەلی هەموو ساڵێک پشووی رەسمییە لەسەرجەم دامەزراوەکانی حکومەت.


































































