دووشەمەی ئەم هەفتەیە پڕكردنەوی پسوولەی خۆراك كۆتایی دێت و قۆناغی دوای ئەوە، دەست پێ دەكات كە زیادكردنی منداڵ و هاوسەرگیری بۆ وەرگرتنی پسوولەی خۆراكە.
شوان كەركووكی لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق راگەیاند” رۆژی دووشەم پڕكردنەوەی پسوولەی خۆراكی ئەلیكترۆنی لە هەر چوار پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان كۆتایی دێت”.
روونیشی كردەوە” ئەوەی دەمێنێتەوە قۆناغێكی تر دەست پێ دەكات، ئەویش بریتییە لە زیادكردنی ناوی ئەو منداڵانەی سێ ساڵە بۆ بەشەخۆراك زیاد نەكراون، لەگەڵ تۆماركردنی هاوسەرگیری بۆ وەرگرتنی پسوولەی خۆراكی نوێ كە ئەویش وەستاوە”.

































































