كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكان : زۆربەی خێزاندارەكان خواستی گەڕانەوەیان هەیە
مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
پێشڕەو عەبدوڵڵا، نوێنەری كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكان لە ئەورووپا ڕاگەیاند “لە ماوەی هەشت مانگی ڕابردوو، نزیكەی 600 كەس لە وڵاتانی ئەورووپا دیپۆرتی عێراق و هەرێمی كوردستان كراونەتەوە،”
پێشڕەو ئاشكرای دەكات ئەو كۆچبەرانەی دیپۆرت دەكرێنەوە، ئەوانەن كە هیچ مافێكی پەنابەرییان نییە و دەشڵێت ” تێچووی دیپۆرتكردنە لە لایەن حكومەتی ئەو وڵاتانەوە دابین دەكرێت كە دیپۆرتكردنەوەكەی لێوە دەكرێت.”
نوێنەری كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكان جەخت لەوەش دەكاتەوە كە خەڵكێكی زۆر خواستی گەڕانەوەیان هەیە بە تایبەت ئەوانەی خێزاندارن و باس لەوەش دەكات كە لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەزار و 170 كەس بە خواستی خۆیان گەڕاونەتەوە كە زۆرینەیان خێزاندارن.


































































