لە هەوأڵێكی ماڵپەڕی وشە، ئاماژە بە راپۆڕتێكی گۆڤاری لۆنگ وه‌ر جۆرناڵی ئه‌مه‌ریكی كراوە و تێدا هاتووە ” ئیسماعیل قائانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران، به سه‌ركرده عێراقییه‌كانی گوتووه كه ئیسرائیل خۆی بۆ هێرشی دووه‌م بۆ سه‌ر ئێران ئاماده ده‌كات، ئه‌مجاره “لیستێكی دوورودرێژی ئامانجی سه‌ربازیی پێیه” كه له عێراق بیپێكێت”.
راپۆرته‌كه دوێنێ شه‌و بڵاو بووه‌ته‌وه. ده‌نگۆی هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر میلیشیا عێراقییه‌كان له كاتێكدایه، گرووپه‌كانی سه‌ربه ئێران ده‌یانه‌وێت یاسای حه‌شدی شه‌عبی له په‌رله‌مان تێپه‌ڕێنن، هاوكات ئه‌مه‌ریكاش له مانگی ئهیلوول هێزه سه‌ربازییه‌كانی له به‌غدا ده‌كشێنێته‌وه.
له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، كه‌تیبه‌كانی حزبوڵا له 10ی ئاب په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه كه تێیدا رای گه‌یاندبوو، “دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری داواكاریی كشانه‌وه‌ی هێزی داگیركه‌ر و فڕۆكه‌كانیان نابین، هاوكات ده‌بێت هه‌موو سه‌ربازه‌كانیان له كۆتایی مانگی ئهیلوول له ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان بكشێنه‌وه، له‌م رووه‌شه‌وه چ نرخ و قوربانییه‌ك بده‌ین كێشه‌مان نییه.”

































































