محەممەد مەحموود- سۆران :
ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەگوزارییەکان لە ئیدارەی سۆران بەردەوامیان هەیەو لە تەواوی قەزاو ناحیەکان بەپێی توانای دارایی حکومەت کارکردن لە بەشێک لەو پڕۆژانەی ساڵی پار تەواو نەکرابوون، تەواو دەکرێن و چەند پڕۆژەیەکی تازەش لە قۆناغی جێ بەجێ کردندان.
رەجەب زوبێر، قایمقامی قەزای ناوەندی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” بەپێی توانای دارایی حکومەتی هەرێم سەرەڕای دروستکردنی ئاستەنگی دارایی لە لایەن بەغداوە، بەردەوامین لە ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بۆ ئەو مەبەستە دوێنێ هەینی، سەردانی پرۆژەی قیرتاو کردنی شەقامی ٢٠ مەتری گەڕەکی دیلمانمان کرد، کارەکانی ئەو پڕۆژەیە پێکهاتووە لە بڕەگەکانی (تەسویە ، تێکەڵە ، کرێبستۆن ، کۆنکرێتی شۆڵدەر ، چینی بەردی شکاو و قیڕتاو کردن بە درێژی ١٣٠ مەتر و پانی شەقام ٢٠ مەتر) بۆ لە نیزیکەوە ئاگادار بوون لە چۆنیەتی جێبەجێ کردنی پرۆژەکە، کارەکانی ئەو پڕۆژەیەمان بەسەر کردەوە “.
رەجەب زوبێر، ئاماژەی بەوەشدا ” سەرەڕای قەیرانەکان هەوڵدەدرێت پرڕۆژە راستەوخۆیەکان تەواو بکرێن، ئەم پرۆژەیە لە لایەن لیژنەی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران و لە سەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە دوا قۆناغی جێبەجێکردن دایە.
قایمقامی قەزای ناوەندی سۆران، گوتیشی” لە گەڵ بەشێک لە هاوولاتییان گفتوگۆمان کرد سەبارەت بە پرۆژەکە و داواکاری هاووڵاتییان سەبارەت بە پڕۆژەی گەڕەکانی دیلمان و قەندیل.
جگە لەم پڕۆژەیە هەر لە قەزای ناوەندی سۆران پڕۆژەی دروستکردنی شەقامێک لە گەڕەکی هەندرێن جێ بەجێکراوە، ئەم پرۆژەیە بە ڕووبەری ١٤٠٠م٢ بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە لایەن لیژنەی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران و لە سەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێکرا.


































































