محەممەد مەحموود- سۆران :
لە چوارچێوەی گرنگیدانی زیاتر بە پاکو خاوێنی و ڕێکخستنی نێو بازاڕی سۆران، سەرۆکایەتی شارەوانی سۆران لەم هەفتەیە 50 زبڵدانی تر لە نێو سەنتەری بازاڕ دادەنێت و دووکاندارانیش پابەند دەکرێن بە پیس نەکردنی بازاڕ.
بژار سەعید، سەرۆکی شارەوانی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو 20 زبڵدانی نێویمان لە نێو بازاڕی سۆران دانا، بۆ ئەوەی دووکاندارو کاسبکاران پاشماوەی زبڵ و خاشاک بخنە نێو ئەو زبڵدانە، بە پێویستمان زانی ژمارەی ئەو زبڵدانانە زیاتر بکەین و لەم هەفتەیەش 50 دانەی تر لە نێو بازاڕ دادەنێین و دووکاندارانیش پابەند دەکرێن زبڵ و خاشاک فڕێنەدەنە سەر شەقام و بەردەم دووکانەکانیان، بۆئەوەی سیمای نێو بازاڕ بە پاکو خاوێنی بمێنێتەوە، داواش دەکەین هەموو لایەک هاوکاربن بۆ پاکڕاگرتنی بازاڕ و شوێنە گشتییەکان.































































