مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :

بە بڕیاری وەزارەتی بازرگانیی عێراق، بەشە ئاردی 800 هەزار هاووڵاتیی هەرێم بڕاوە .
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت “ئەوانەی خۆیان تۆمار كردووە لە فۆرمی ئەلیكترۆنی خۆراك بەشە ئاردی داهاتوو وەردەگرن.”
دەشڵێت “ئەو هاووڵاتییانەی بەشە ئاردیان بڕابوو قەرەبوو ناكرێنەوە، بەڵام ئەگەر خۆیان تۆمار كردبێت بەشە ئاردی هەشتەم وەردەگرن.”
تا ئێستا 15 % هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان، ناوی خۆیان لە فۆرمی ئەلیكترۆنی خۆراك تۆمار نەكردووە، ئەمە لە كاتێكدا كە تەنیا دوو ڕۆژ وەك دوایین وادە بۆ خۆتۆماركردن لە بەردەم هاووڵاتییان ماوە .


































































