مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :

بانكی ناوەندیی سووریا، بانكە تایبەتەكانی لە پلانی دەستكاریكردنی دراوەكەی ئاگادار كردووەتەوە و ڕایدەگەیەنێت ” ئامانج لەم هەنگاوە بەهێزكردنەوەی لیرەی سوورییە،”
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵیی ڕۆیتەرز، سووریا پلانی چاپكردنی دراوی نوێ هەیە و هەوڵ دەدات دوو سفر لە سەر لیرەی وڵاتەكەی لا بدات،
ڕۆیتەرز ئاماژەی بەوەشكردووە “ئامانج لەم كارەدا گەڕاندنەوەی متمانەیە بە دراوەكە و ئاسانكاری لە مامەڵەكانی ڕۆژانە،”
لیرەی سووری لە ماوەی 14 ساڵی ڕابردوو نزیكەی 99%ی بەهاكەی لەدەستداوە و بەهای دۆلارێك لە 50 لیرەوە بۆ نزیكەی 10 هەزار لیرە بەرز بووەتەوە.
هاوكات بە پێی چەند سەرچاوەیەكی ناوخۆ، سووریا لەگەڵ كۆمپانیای (گۆزناك)ی حكومیی ڕووسیا ڕێككەوتووە بۆ چاپكردنی دراوە نوێیەكان.

































































