مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :

لیژنەی دەستپاكی پەرلەمانی عێراق لە ڕاپۆرتێكدا ئاشكرای دەكات لە نێو 32 هەزار پاسپۆرتی دیپلۆماسی لە عێراق، 10 هەزاریان بۆ یەك ڕۆژ دیپلۆماتكار نەبوون .
هاوكات وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەم هەواڵەی پشتڕاست كردەوە و ڕاگەیاند “ژمارەیەك خەڵك پاسپۆرتی دیپلۆماسییان بۆ خۆیان و ماڵ و منداڵیان پێدراوە، كە تەنیا ڕۆژێك نە لە وەزارەتی دەرەوە و نە دیپلۆماتكار بوون.”
لای خۆشییەوە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ئاماژەی بە داوایەكی هەر دوو وەزیرانی دەرەوە و ناوخۆی وڵاتەكە كرد و ڕایدەگەیەنێت “دادگاكەیان داوایەكی هەر دوو وەزیرانی دەرەوە و ناوخۆی تاوتوێ كردووە و بۆیان دەركەوتووە كە مادەی 6ی تایبەت بە هەمواركردنەوەی یاسای پاسپۆرتی ساڵی 2025ی پێچەوانەیە لەگەڵ یاسای هەمواركراوەی ژمارە 32ی ساڵی 2015 و یەك ناگرێتەوە لەگەڵ مادەكانی 14 و 16 و 47 و 80ی دەستووری عێراق.”


































































