دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئەو دووانە “وەک سرکە و ڕۆنن” و کۆکردنەوەیان کارێکی ئاسان نییە، بە ئاماژەدان بە ناکۆکی قووڵی نێوان ڤلادیمێر پوتین و ڤلۆدیمێر زێلێنسکی.
ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد، پێیوابوو دانوستانەکانی ئاشتی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا ئاسانتر دەبێت، بەڵام پرۆسەکە “سەختترین” بووە.
هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە پێی خۆشە هەردوولا بەشێوەیەکی شەخسیی گفتوگۆ بکەن و پێی باشترە “مەرج نەبێت خۆم لە کۆبوونەوەکەدا بم”.

































































