ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەندین تەقینەوە لە نزیک وێستگەی ئەتۆمی چێرنۆبیل لە ئۆکرانیا بیستراوە و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ناوچەی ئیستسنای ئۆکرانیا بینراوە، کە لە ماوەی نزیکەی ٥ کیلۆمەتر لە شوێنەکەوە دوورە.
ئاژانسەکە هۆشداری داوە لەوەی تیمەکانی وێستگەکانی وزەی ئەتۆمی چێرنۆبیل، خمێلنیتسکی، ڕیڤنێ و باشووری ئۆکرانیا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا نزیکەی هەموو ڕۆژێک گوێیان لە ئاگادارکەرەوەی هێرشی ئاسمانی بووە. هەروەها لە کارگەی زاپۆریژیا، پشکنەرانی ئاژانسەکە ڕۆژانە شایەتی پێکدادانی سەربازییان بینیبوو.
ئاژانسەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە بەردەوامی ئەم بارودۆخانە مەترسییەکی جددی لەسەر سەلامەتی ئەتۆمی لە ئۆکرانیا دروستکردووە.

































































