مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :

میدیاكانی ئێران بڵاویان كردەوە لە ئەنجامی هێرشێكی چەكداری بۆ سەر خاڵێكی پشكنینی پۆلیس لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران، پێنج پۆلیس كوژران .
دوێنێ هەینی 22ـی ئاب، گرووپێكی چەكدار لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران، هێرشیان كردە سەر خاڵێكی پشكنینی هێزەكانی پۆلیس و لە ئەنجامدا پێنج پۆلیسی ئەو وڵاتە كوژران .
دوابەدوای هێرشەكە، گرووپی ‘جەیشولعەدل ‘ لە ڕاگەیاندراوێكدا بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی هێرشەكەی گرتە ئەستۆ و ڕاگەیاند “هیچ هێزێكی ئەمنی ئەو وڵاتە سەلامەت نابن”.

































































