باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە بەغدا، لە تویتێکدا ڕای گەیاند کە لە نزیکەوە چاودێریی دۆخی سلێمانی دەکەن.
رۆژی22ی ئابی 2025، باڵیۆزخانەکە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی، نێردەی ئەمەریكا لە عێراق لە نزیکەوە چاودێریی دۆخی سلێمانی دەکات.
لە درێژەی تویتەكەدا هاتووە، دووپات لە ڕەتکردنەوەی هەر کارێکی توندوتیژی دەکەینەوە کە هەڕەشە لە سەلامەتیی گشتی و سەقامگیری بکات، هەروەها هانی هەموو لایەنەکان دەدەین ددان بەخۆیاندا بگرن.
































































