ئیسرائیل کاتز وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند كە پلانی سوپای ئیسرائیل بۆ دەستبەسەرداگرتنی شاری غەززە پەسەند کردووە.
گووتیشی ” ئۆپەراسیۆنەکە بە ئامانجی “شکستپێهێنانی حەماس لە غەززە” بووە و سوپا خەریکە قۆناغێکی نوێی هێرشی زەمینی دەستپێدەکات.
کاتز هۆشداریدا و گووتی: بەم زووانە دەروازەکانی دۆزەخ بەسەر بکوژان و دەستدرێژکارانی حەماس لە غەززە دەکرێنەوە تا مەرجەکانی ئیسرائیل بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە قبوڵ دەکەن، لەنێویاندا ئازادکردنی هەموو بارمتەکان و چەکداماڵینی تەواوەتی. ئەگەر حەماس ڕەتی بکاتەوە، شاری غەززە تووشی هەمان چارەنووسی ڕەفعە و بەیت حەنون دەبێت، کە دوو شارن کە بە بۆردومانی ئیسرائیل بە شێوەیەکی بەرفراوان وێران بوون.
































































