میدیاكانی سەربە یەكێتی بڵاویان كردەوە، كە دوای پێكدانێكی زۆر لاهوور جەنگی و پۆڵادی برای لەشەڕی نێوان هێزەكانی یەكێتی و چەكدارانی لالەزار دەستگیر كران.

ئاماژە بەوە دەكەن” پۆڵاد دوای خۆبەدەستەوەدانی لاهوور جەنگی، بە برینداری دەستگیر كراوە”.
دوای ئەوەی دۆێنی بڕیاری دەستگیر كردنی لاهۆر شێخ جەنگی لە لایەن دادگای ئاسایشی سلێمانییەوە دەرچوو، شاری سلێمانی تووشی دۆخێكی ئاڵۆز بوویەوە و هێزیكی زۆری پۆلیس، هێزەكانی كۆماندۆ و دژە تیرۆر لەناو شار سلێمانی و بازگەكان بڵاویان پیكرا.
دواتر رێگاكانی گەیشتن بە هوتێل لالەزار داخرا و بە هێزێكی زۆرەوە دەورە درا كە بە پێی ئەو دیمەنانەی بڵاو بوونەتەوە هێزەكە پێكهاتبوون لە تانك، زرێپۆش، هەمەر و چەندین چەكی قورس.
دوای ئاگادار كردنەوەی لاهور شێخ جەنگی بۆ خۆ بەدەستەوەدان، بەڵام لاهۆر رەتی كردەوە خۆی بەدەستەوە بدات و لە چەندین پەیامی دەنگی لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان و كەناڵەكانی راگەیاندن ئاماژەی بەوەدا خۆی بەدەستەوە نادات و ئامادەی رووبەڕووبوونەوەیە.
كاتژمێر 4 بەرەبەیانی ئەمڕۆ22-8-2025، پێكدادان لە نێوان هەر دوولا دەستی پێكرد و لە ئەنجامدا، لاهۆر شێخ جەنگی و پۆڵادی برای و فەرمانەدەی هێزی دووپشك دەستگیر كران و گرتەی كاتی بردنی بۆ ناو ئۆتۆمبێل بڵاو بوویەوە.
لەم پێكدادانە 3 كەس لە هێزەكان گیانیان لەدەستدا و 20 كەسیش بریندار بوون، 200 كەسی چەكداریش لە هێزەكانی لاهۆر خۆیان رادەست كرد.


































































