بەپێی لێدوانی ئەندامێكی پەرلەمانی ئێران 65% قوتابیانی ئێران گیرۆدەی ماددەی هۆشبەر و پەیوەندی نائەخڵاقین.
ئیحسان عەزیمیراد، گووتەبێژی کۆمیسیۆنی پەروەردەی لە پەرلەمانی ئێران لە دیمانەیەكی ڕایگەیاند ” لەسەدا ٢٠ی قوتابیانی قوتابخانەکان ڕووبەڕووی کێشەی ئالوودەبوون بە ماددەی هۆشبەر دەبنەوە”.
ئیحسان زایاتر گووتی ” هیوادارم ئەم ئامارە راست نەبێت، بەم زۆریش ورد نین، ئەگەر بەدواداچوونی وردتر بكرێت رەنگە تووشبووان لەم ژمارەیە زیاتر بێت”.
گووتەبێژی کۆمیسیۆنی پەروەردەی لە پەرلەمانی ئێران ئاماژەی بەوەشکردووە” بە پشتبەستن بەو زانیارییانەی بۆمان هاتوون و لێرە و لەوێ باسی لێوەدەكرێت، جگە لە ماددەی هۆشبەر لەسەدا ٤٥ی خوێندکاران گیرۆدەی “پەیوەندییە نائەخلاقییەکانن”.

































































