سوپای کۆماری ئیسلامیی ئێران مەشقی مووشەکی “دەسەڵاتی هەمیشەیی ١٤٠٤”ی لە دەریای عومان و باکووری زەریای هیندی دەستپێکرد.
بە گووتەی گووتەبێژی سوپای کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەم مەشقەدا مووشەکی کروز نیشان دەدرێن و بۆ یەکەمجار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی “باوار ٥” بەکاردەهێنرێت.
ئەمە یەکەم مەشقی مووشەکی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییە لە دوای شەڕی ١٢ ڕۆژەی لەگەڵ ئیسرائیل. کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی و ئیسرائیل دەستپێکردنەوەی شەڕ بە هیچ شێوەیەک بە دووری نازانن. دۆناڵد ترەمپ هەروەها هەفتەی ڕابردوو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا کە پرسی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی و شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل بە کۆتایی نازانێت.

































































