مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :

بەڕێوەبەری جێبەجێكاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هۆشداری لە بەرزبوونەوەی ئامارەكانی توندوتیژیی دژ بە منداڵان لە عێراق دەدات و دەشڵێت “عێراق ناتوانێت منداڵانی وڵاتەكەی بپارێزێت.”
مستەفا عەبدولواحید، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هۆشداری بە هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق دەدات كە منداڵانی وڵاتەكە لە توندوتیژیی بپارێزن و دەڵێ “تا ئێستا ڕێژەیەكی زۆر لە منداڵانی عێراق، توندوتیژییان بەرامبەر دەكرێت و لە قوتابخانە دوور دەخرێنەوە و بۆ ململانێی سیاسی و سەربازیی بەكار دەهێنرێن،”
ئاشكراشی دەكات كە منداڵانی عێراق لە لایەن میلیشیاكانەوە چەكدار كراون كە هێشتا تەمەنیان نەگەیشتووەتە 15 ساڵی .
عێراق یەكێك لەو 46 وڵاتەیە كە لەو ڕێكخراوەدا ئەندامە و بەڕێوەبەری جێبەجێكاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەڵێ “سەرەڕای ئەوەی عێراق لەڕووی ئەندامێتی لە ڕێكخراوەكەیان كێشەی نییە، بەڵام پێویستە كارێك بكات توندوتیژیی لەبەرامبەر منداڵانی وڵاتەكەی بنە بڕ بكات.”


































































