دادگای سەربازی نیوزلەندا سزای دوو ساڵ زیندانی بەسەر سەربازێکدا سەپاند و لە سوپا دوورخستەوە بەهۆی هەوڵدان بۆ سیخوڕیکردن.
تا ئێستا ناوی ئەو سەربازە ئاشکرا نەکراوە. یەکەمین سزای سەربازییە لەسەر سیخوڕی لە مێژووی نیوزلەندا.
ئەو سەربازە کە پەیوەندی بە گروپە ڕاستڕەوە توندڕەوەکانەوە هەبووە، دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکان خۆیان وەک بریکاری وڵاتێکی بیانی نیشانداوە و پێشنیاری ڕادەستکردنی زانیاری نهێنییان کردووە، دەستگیرکراوە.
ناوبراو دوای هێرشەکانی ساڵی ٢٠١٩ بۆ سەر چەند مزگەوتێکی شاری کرایستچەرچ لەلایەن کەسێکی باڵادەستی سپی پێستەوە کە بووە هۆی کوژرانی ٥١ کەس، لەژێر چاودێری هێزە ئەمنییەکاندا بوو.

































































