سۆران سرێشمەیی_زاری کرمانجی:
ئەمیر سەلیم بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سۆران بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:”پڕۆسەی دابەشکردنی نەوت بەسەر هاووڵاتييان بەردەوامە و تا ئێستا نزيكهى٣٠ هەزار خێزان نەوتيان وهرگرتووه، لەماوەی هەفتەیەک بۆ ١٠ ڕۆژی تر نەوت دەگاتە سنووری ناحیەی خەلیفان.”
شانەدەری گووتیشی:”بۆ ئەم مەبەستە بریکارانی خۆراک لەو سنوورە ئاگادار کراونەتەوە کە هەر بەرمیلێک ١٠٢٥٠٠ دینار لە هاووڵاتی وەربگیرێت، بەڵام دیارە لەسەر ڕەزامەندی هاووڵاتییان و شۆفێری تەنکەرەکان و بریکارەکانی خۆراکە بۆ ئەوەی نەوت ببرێتە بەردەم ماڵەکان، نرخی گواستنەوەیان لێ وەردەگیرێت کە ٢٠٠٠ هەزار دینارە. ئەمە هیچ پەیوەندی بە حکومەتەوە نیە. ئەگینا نرخی بەرمیلی نەوت هەر وەک خۆیەتی و گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە کە ١٠٢ هەزار و پێنجسهد دینار بۆ هەر بەرمیلێک دیاری کراوە .”