مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :

بە پێی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئێران ٨٠٠ كەسی لە سێدارە دراوە .
لە ڕاپۆرتەكەی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو هاتووە “كۆماری ئیسلامی ئێران لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ٨٠٠ كەسی لە سێدارە داوە، كە لە نێویاندا 116 كەسیان كورد و 107 یان لوڕ و 92 كەسیان بەلووچ و 82 ی دیكەشیان تورك بوونە،”
هەر بە گوێڕەی ڕاپۆرتەكەی هەنگاو، ٣٠ كەس لەوانەی لە سێدارەدراون لە سەر كاری سیاسی و مەزهەبی بووە، جگە لەوەش لە نێو قوربانیانی سێدارە ٢٢ ژن و منداڵێك هەن .
































































