وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی ئاب ڕایگەیاند کە پلانی سەربازی وڵاتەکەی بۆ دەستبەسەرداگرتنی کەرتی غەززە پەسەند کردووە و هەروەها مۆڵەتی بانگهێشتکردنی نزیکەی 60 هەزار یەدەگیشی داوە.
لە وەڵامی پرسیارێکی ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس، گووتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل ڕاپۆرتێکی پشتڕاست کردەوە کە لە میدیاکانی ئیسرائیل سەبارەت بەو بڕیارە بڵاوکرایەوە.
ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە شەڕ و پێکدادان لە نێوان سوپای ئیسرائیل و چەکدارەکانی حەماس لە کەرتی غەززە بەردەوامە و گفتوگۆکان سەبارەت بە داهاتووی سیاسی و سەربازی ناوچەکە لە بازنە نێودەوڵەتییەکان گەرمتر دەبن
میدیا ئیسرائیلییەکان دەڵێن، پێدەچێت سوپای ئەو وڵاتە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بۆ گرتنەوەی شاری غەززە دەستپێبکات، دوای دروستکردنی ناوەندی “مرۆڤایەتی” و گواستنەوەی لانیکەم یەک ملیۆن لە دانیشتوانی غەززە بۆ باشوور.

































































