
مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، رەزامەندی دا لەسەر درێژكردنەوەی تەمەنی خانەنشینی ئەو زیندانیكرا و راگیراوە سیاسیانەی مینحەی مانگانەیان نیە.
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، بڵاوی كردەوە، ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیران وەرگیراوە بۆ درێژكردنەوەی تەمەنی خانەنشینی زینداییانی سیاسی.
وەزارەتەكە نووسراوێكی ئەنجوومەنی وەزیرانی بڵاو كردووەتەوە و هاتووە: “بۆ سوودمەندبوونی زیندانیکراو و گیراوی سیاسی وەجبەکانی (9 تا 15) ئەو زیندانیکراو و گیراوە سیاسیانەی مینحەی مانگانەیان نییە رەزامەندیی سەرۆك وەزیران وەرگیرا بۆ سوودمەندبونیان لە بڕیاری درێژکردنەوەی تەمەنی خانەنشینکردن لە 60 ساڵ بۆ 65 ساڵ و بۆ كاتی ئێستا مووچەی بەردەوامبوونیان لە راژە لەسەر بودجەی وەزارەتەكانیان بۆ خەرج بكرێت”.


































































