وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، بڵاوی کردەوە: “ئاگاداری سەرجەم کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و بەرکەوتوانی چەکی کیمیاویی و زیندانیانی سیاسی ئەوانەی مینحەیان لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بە تایبەتی ئەو وارسانەی کە کارتی نیشتیمانی یان نییە پێویستە بە زوترین کات کارتی نیشتیمانی دەربهێنن.”
ئاماژەی بەوەش داوە: “دوای دەرهێنانی کارتی نیشتمانی دەبێ سەردانی بەڕێوبەرایەتیە گشتییەکانی سنووری پارێزگاکان و ئەو بەڕێوبەرایەتیانە بکەن کە مینحەی لێوەردەگرن، بە مەبەستی تۆماربوون لە سیستەمی لیستی موچەی پەیڕۆڵ بۆ ئەوەی گرفت بۆ مینحەکەیان دروست نەبێت.”
وەزارەتی کاروباری شەهیدان جەخت دەکاتەو: “بەزووترین کات پاپەندبن پێیوە بۆ ئەوەی گرفتی مینحەی مانگانەتان بۆ دروست نەبێت.”
































































